
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له شاندێكی جايكاى يابانى كرد.
ڕێككهوتی ٢٨ ی ٥ ی ٢٠٢٣ له دیوانی سه‌رۆكایەتی زانكۆ"پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به ئاماده‌بوونی "د.عیصام خەلیل عه‌بدوڵلا" به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆ پێشوازی له شاندێكی جايكاى يابانى كرد كه پێكهاتبوون له "يونيدا جين " به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جایگا و به‌ڕێز "تومونورى فوناياما".
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحەدین وته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی مێژوو و دروستبوونی كۆلێژ و به‌شه‌كانی زانكۆ و ژماره‌ی قوتابییان و مامۆستایان و ستافی ئه‌كادیمی پێشكه‌ش به‌شاندی میوان كرد، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ڕۆڵی په‌یوه‌ندی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ زانكۆكانی یابانی له ڕووی ئه‌كادیمی و په‌یوه‌ندی جیاجیا بۆ مه‌به‌ستی كاركردن له تاقیگه‌كانی وڵاتی یابان بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا و تایبه‌ت نووسینی تێزی دكتۆرا.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.