
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له شاندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی ئافره‌تان و خێزان كرد.
بە مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگیی و په‌یوه‌ندیی زیاتر له نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر، شاندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی ئافره‌تان و خێزان، سه‌ردانی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی كرد و له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ له لایه‌ن پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازیی لێكرا.
لەسەرەتای دیدارەکەدا ( مقدم سه‌فین تاهیر ) پیرۆزبایی له سه‌رۆكی زانكۆ كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی و پشتگیری خۆیانی ئاڕاسته‌ی سەرۆکی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌كاره‌كانی بۆ خواست.
لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لەقۆناغەکانی ڕابردووی کارکردن و هه‌ماهه‌نگی نێوان هەر دوو لا بۆ قۆناغی داهاتوو كرا، بۆ ئەنجامدانی چالاكی هاوبه‌ش و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و کردنەوەی خول و چالاكی جۆراوجۆر بەمه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاکی قوتابی و دروست کردنی پەیوەندی تۆکمە له نێوان قوتابییان و مامۆستایان.
هاوکات پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی ئافره‌تان و خێزانی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببینه خزمه‌تكار بۆ قوتابییان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و ڕۆڵی ڕێنمایی کار‌و پەروەردەکردنێکی باش دەبینین بۆ بەرەنگار بوونەوەو دوور خستنەوەی ستافی زانکۆمان لەهەموو توند‌و تیژییەک.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌وڵێر.