
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له شاندی ناشفیل كرد .
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێككهوتی ٢٢ ی ٥ ی ٢٠٢٣ "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی "پ.د.مسته‌فا صابر عه‌تار" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی بالا و ڕاگری کۆلێژی زمان بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی پێشوازی شاندی باڵای شاری ناشفیل و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەکە و بۆرد و سەرۆکی بۆردی دەستەخوشکی شاری ناشفیل كرد.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین خۆشحالی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه ده‌ربڕی و وێڕاى بەخێرهێنانی شاندی میوان و ئامادەبووان، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە سه‌ردانی شاندی شاری ناشفیل بۆ زانکۆ و دیدار وكۆبوونهوهیان لەگەڵ شاندی زانکۆ.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا سه‌رۆكی زانكۆ جەختى له هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی نێوان زانكۆ و شاندی ناشفیل كرده‌وه بۆ مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی لایه‌نی زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆ و ئه‌كادیمی.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.