
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له ڕاگری كۆلێژی پزیشكی كرد.
ئەمڕۆ چوارشەمە ٢٤ی ئاب ی ٢٠٢٢ پ.ی.د کامەران یونس محمدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ به ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری و پڕۆگرامه‌كان پێشوازی له پ.ی.د. ده‌شتی بوستانی ڕاگری كۆلێژی پزیشكی و پ.ی.د. نشوان كرخی یاریده‌ده‌ری ڕاگری كۆلێژی پزیشكی كرد.
لەدیدارەکەدا (ڕاگری كۆلێژی پزیشكی پیرۆزبایی لە پ.ی.د کامەران یونس محمدئەمین کرد بۆدەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی زانکۆ ی سەلاحەدین و هیوای سەرکەوتنیان بۆخواست.
هاوکات یەکێك لە تەوەرەکان کەباسی لێوەکرا پرسی یەکپۆشی قوتابیان بوو، کەپرسێکی هەنوکەییە و دەستخۆشی گەرمیان لە سەرۆکی زانکۆ کرد بۆ ئەم بڕیارە نموونەیی و گرنگە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زانکۆی سەلاحەدین له‌لایه‌ن ئاماده‌بووان بە پێشەنگ پێناسەکرد و ئامادەییان نیشاندا بۆ هەر هەماهەنگیێک کە پێویست بێت.
لەکۆتایییدا پ.ی.د کامەران یونس محمدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم جۆرە سەردانانەو سوپاسی ڕاگرایه‌تی كۆلێژی پزیشكی كرد و هیوای هه‌ماهه‌نگی و سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یمانی هه‌موو هاوكارییه‌كی پێدان.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌ین-هه‌ولێر