
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له قایمقامی قه‌زای مێرگه‌سۆر كرد.
ئه‌مڕۆ به‌رواری ١٩ی ٧ ی ٢٠٢٢له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له ( غه‌فور ئه‌حمه‌د )، قایمقامی قه‌زای مێرگه‌سۆر كرد.
( غه‌فور ئه‌حمه‌د) بۆ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی و ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌نجامدا و پیرۆزبایی له سه‌رۆكی زانكۆ كرد و پشتگیری خۆیانی ئاڕاسته‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌كاره‌كانی بۆ خواست، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڵێنی هه‌موو هاوكارییه‌كی به‌سه‌رۆكی زانكۆ دا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ( پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر، كردسوپاسی قایمقامی مێرگه‌سۆری كرد كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ین كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ڕێزبه‌ندی زانكۆ پیشهنگهكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بین.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌وڵێر.