
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له پ.ی.مه‌تین ئاكسۆیی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لجوقی-كۆنیا كرد
ئه‌مرۆ له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدامین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر پێشوازی له پ.ی.مه‌تین ئاكسۆیی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لجوقی-كۆنیا و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌سه‌رتادا سه‌رۆكی زانكۆ كورته باسێكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێری بۆ شاندی میوانان خسته‌ڕوو و خۆشحاڵی خۆی به‌م سه‌ردان و دیداره ده‌ربڕی بۆ مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌نێوان هه‌ردو زانكۆدا.
هاوكات پ.ی. مه‌تین ئهوپێشوازییه گه‌رمه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێری به‌گرنگ وه‌سف كرد و هیوای پێشكه‌وتنی زیاتری بۆ زانكۆ خواست له‌ڕووی زانستی و ئه‌كادیمییه‌وه
له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا باس له شێواز و چۆنییه‌تی هاریكاری نێوان هه‌ردوو زانكۆ كرا، بۆ مه‌به‌ستی كار و باری زانستی و ئه‌كادیمی و ناردنی قوتابییان له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی ئیڕاسمۆس پله‌س، بۆ مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی خوێندن له ئاسته جیاوازه‌كاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پ.ی.مه‌تین ڕووی هاوكاری بۆ هه‌ر به‌شێكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ده‌ربڕێ بۆ مه‌به‌ستی بره‌ودان به ئاستی زانستی به‌شه‌كان، له چواچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كان باس له كۆلێژی ئه‌ندازیاری و ئه‌ندازیارییه كشتوكاڵییه‌كان كرا.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی زانكۆ سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لجوقی كۆنیا و شاندی یاوه‌ری كرد