
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له پڕۆفیسۆر ئه‌مبرۆسینی كرد.
بۆ مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی زیاتر له نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر و زانكۆی میلان پ.ی.د. كامه‌ران یونس محمدامین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له پڕۆفیسۆر ئه‌مبرۆسینی كرد.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌یدا پڕۆفیسۆر ئه‌مبرۆسینی باسی گرنگی و هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆی میلان كرد و هیوای خواست بتوانن په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن له گه‌ڵ زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر بۆ مه‌به‌ستی پێشخستنی لایه‌نی زانستی و ئه‌كادیمی
له به‌شێكی تری دانیشتهكهیاندا پڕۆفیسۆر ئه‌مبرۆسینی باسی له ناردنی قوتابییانی كورد كر بۆ زانكۆی میلان بۆ مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا ماسته‌ر و دكتۆر له زانكۆ ناوبراو.
هه‌روه‌ها پ.د.مسته‌فا عه‌تار جێگری سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، باسی له گرنگی ناردنی قوتابییان بۆ زانكۆی میلان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد له زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، قوتابی له‌به‌شه جۆراوجۆره‌كان بۆ مه‌به‌ستی خوێندن سه‌ردانی وڵاتانی جیاوازیان كردوه و هیوای خواست له‌ماوه‌ی داهاتوو بتوانن قوتابییانیان بۆ زانكۆی میلان بنێرن
له كۆتاییدا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر،تابلۆی قه‌ڵای دێرینی هه‌ولێری به‌دیاری به‌خشییه پڕۆفیسۆر ئه‌مبرۆسینی.