
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا كرد.
ئه‌مڕۆ به‌رواری ٢ ی ٦ی ٢٠٢٢له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له ( لیوا عبدالخالق طلعت)، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌ڕاسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێڕاق كرد.
( لیوا عبدالخالق طلعت) بۆ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی و ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌نجامدا و پیرۆزبایی له سه‌رۆكی زانكۆ كرد و پشتگیری خۆیانی ئاڕاسته‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌كاره‌كانی بۆ خواست، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڵێنی هه‌موو هاوكارییه‌كی به‌سه‌رۆكی زانكۆ دا بۆ مه‌به‌ستی سه‌ردانی كردنییان له به‌غه‌دا له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ( پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر، سوپاسی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌ڕاسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێڕاق كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ین كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ڕێزبه‌ندی زانكۆ پیشهنگهكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پڕۆگرام و به‌رنامه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خزمه‌ت به ستافی زانكۆ بكه‌ین.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌وڵێر.