
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له جێگری كونسولی گشتی ئه‌ڵمانیا كرد
بۆ مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی زیاتر له نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر و كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌ڵمانیا ( سڤین موسڵهر) جێگری كونسوڵی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی كرد و له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ له لایه‌ن پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌یدا جێگری كونسوڵی ئه‌ڵمانیا باسی له‌وه‌كرد، كه كونسوڵخانه هاوكار و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ( سڤین موسڵهر) ئاماده‌یی خۆی و كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیای بۆ هه‌موو هاوكاریه‌ك ده‌ربڕی، به‌تایبه‌ت بۆ به‌شی ئه‌ڵمانی له كۆلێژی زمان، چونكه له‌و به‌شه ئێستا 100 قوتابی ده‌خوێنن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زانكۆ پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ ساڵی داهاتوو قوتابی زیاتر له‌م به‌شه وه‌ربگرێت، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا جێگری كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی كه قوتابی كورد له هه‌رێمی كوردستان و زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر له‌به‌شی زمانی ئه‌ڵمانی ده‌خوینن.
زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، كۆمه‌ڵێك كتێبی نووسه‌ری گه‌وره‌ی كورد ( د.فه‌ریاد فازل)ی به جێگری كونسول به‌خشی، كه هه‌موو كتێبه‌كان بۆ سه‌ر زمانی ئه‌ڵمانی وه‌رگێڕدرابوون و كۆمه‌ڵێك فه‌رهه‌نگی كوردی-ئه‌ڵمانی و ئه‌ڵمانی- كوردی له‌گه‌ڵ كتێبه‌كان پێشكه‌شی كرد.
له ته‌وه‌رێكی تری دانیشتنه‌كه‌یاندا باسیان له هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆی ئه‌لێكسانده‌ر فریدرێك نۆرنبێرگ كرد، كه له‌م زانكۆیه نزیكه‌ی 100 مامۆستای كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی بۆ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیان سه‌ردانی ئه‌م زانكۆیه‌یان كردووه.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌وڵێڕ زۆر سوپاسی كونسولی ئه‌ڵمانیای كرد بۆ ئه‌م سه‌ردان و هه‌ماهه‌نگییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لۆگۆی زانكۆی پێشكه‌ش به (سڤین موسڵهر) جێگری كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا كرد.