
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له بنیامین شێمیڵینگ كرد.
بۆ مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی زیاتر له نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر و زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا، پ.ی.د. كامه‌ران یونس محمدامین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له بنیامین شێمیڵینگ به‌رپرسی هه‌رێمی ئۆفیسی عه‌ممان كرد
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌یدا بنیامین شێمیڵینگ باسی گرنگی و هه‌بوونی به‌شی ئه‌ڵمانی كرد له زانكۆی سه‌لاحه‌دین، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر و زانكۆكانی ئه‌ڵمانیای به گرنگ وه‌سفكرد و باسی له‌وه كرد كه ماوه‌ی 11 ساڵه به‌رده‌وام هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بوونه له گه‌ڵ زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر بۆ مه‌به‌ستی پێشخستنی لایه‌نی زانستی و ئه‌كادیمی
له به‌شێكی تری دانیشتهكهیاندا به‌رپرسی هه‌رێمی ئۆفیسی عه‌ممان باسی له دامه‌زراندنی پڕۆگرامێكی تازه كرد به‌ناوی ( تعزیز)، ئه‌م پڕۆگرامه مانگی 10 ی ئه‌مساڵ ده‌ست بهكاروچالاكییه ئه‌كادیمییه‌كانی ده‌كات و له گرنگترین چالاكییه‌كانی بریتییه له هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی نێوان زانكۆكانی هه‌رێمی و كوردستان و زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا، له نێو ئه‌م زانكۆیانهشدا زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر پێشه‌نگی كاروچالاكییه‌كان ده‌بێت له‌م پڕۆگرامه‌دا.
هه‌روه‌ها پ.د. مسته‌فا عه‌تار جێگری سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، باسی له پرۆگرامی ئاڵوگۆری له نێوان قوتابییان و مامۆستایانی زانكۆ كرد بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی خولی ئه‌كادیمی له زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا،كه ئه‌م پڕۆگرامی ئاڵوگۆرییه پێشتر له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌بووه و زیاتر 100 مامۆستا له‌م كۆلێژه بۆ خولی جۆراوجۆر سه‌ردانی زانكۆكانی ئه‌ڵمانیان كردووه
له كۆتاییدا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، لۆگۆی زانكۆ و تابلۆی قه‌ڵای دێرینی هه‌ولێری به‌دیاری به‌خشییه به‌رپرسی هه‌رێمی ئۆفیسی عه‌ممان و زۆر سوپاسی بنیامین شێمیڵینگ كرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وانی له كاره‌كانی بۆ خۆاست.