
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ كرد.
ڕێككهوتی ٢١ی ٧ی ٢٠٢٢له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی بالا پێشوازی له ( د.هێمن میرانی )، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ كرد.
( د.هێمن میرانی ) بۆ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی و ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌نجامدا و پیرۆزبایی له سه‌رۆكی زانكۆ كرد و پشتگیری خۆیانی ئاڕاسته‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌كاره‌كانی بۆ خواست، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڵێنی هه‌موو هاوكارییه‌كی به‌سه‌رۆكی زانكۆ دا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ( پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ین كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ڕێزبه‌ندی زانكۆ پیشهنگهكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بین.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌وڵێر.