
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لێژنه‌ی تاقیكردنه‌وه و دڵنیایی جۆری سه‌رجه‌م كۆلێژه‌كان كۆبوویه‌وه.
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی 21 ی 11 ی 2022 پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی پ.د.نه‌بیل عادل به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری و په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامه‌كان و پ.ی.م.دانا فائیق هۆشیار به‌ڕیوه‌به‌ری تۆماری گشتی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی سه‌رجه‌م دڵنیایی جۆری و تۆماركاری كۆلێژه‌كان كۆبوویه‌وه
جێگای ئاماژه‌پێدانه سه‌رۆكی زانكۆ ڕۆڵ و پێگه‌یانی به‌رزنرخاند له كاروباره‌كانیاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوای كرد له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان زیاتر هه‌وڵبدرێت وردتر مامه‌ڵه له‌گه‌ل قوتابییان بكرێت.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.