
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ٢٨ی ٢ ی ٢٠٢٣له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ م.سۆران عهبدڵلا به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و به‌رپرسی هۆبه‌ی ژمێریاری سه‌رجه‌م كۆلێژه‌كان كۆبووه‌وه.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی زانكۆ ده‌ستخۆشی و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌میان كرد، له‌به‌رانبه‌ر ڕاییكردنی كاروباره‌كانییان به شێوازێكی ڕێك‌وپێك و هیوای به‌رده‌وامی و به‌ره‌وپێشچوونی بۆ خواستن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ باسی له پلانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دارایی كرد بۆ ساڵی تازه و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌رده‌وام له گه‌ڵ كۆلێژه‌كان له گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له هه‌موو ڕوهیهكهوه په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌بێت تا به‌یه‌ك تیم كار بۆ سه‌رخستنی زانكۆ بكه‌ین.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.