
سهرۆكی زانكۆی سهلاحهدین-ههولێر، دهستاودهست و گۆڕانكاری له پۆستێك ڕاگهیاند
بە ئامادەبوونی پ.د.مستەفا صابر عەتار جێگری سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین- بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی بالا ، لە ڕێوڕەسمێکدا بەرپرسی كتێبخانەی ناوەندی زانکۆی سەڵاحەدین-ھەولێر دەستبەکاربوو.
ئەمڕۆ دووشهممه ڕێکەوتی ( 11 ی 4 ی ٢٠٢٢ ) " ڕێبوار ھادی " لە ئەرکی بەڕێوەبەری کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ دەستی ھەڵگرت" ڕزگار جمیل " بەوەکالەت دەستبەکاربوو.
جێگری سەرۆکی زانکۆ سوپاسی " بەڕێز: ڕێبوار ھادی " کرد و ماندووبوونی ناوبراوی بەرز نرخاند لە كتێبخانەی زانكۆ، کە بەو پەری سەرکەوتوویی کارەکانی بەڕێکوپێکی ئەنجامداوە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر