
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، به‌شداری له سیانزەمین کۆنفڕانسی ڤیساڵVESAL كرد.
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی 20 ی 2 ی 2023 پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، به به‌شداری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێژی پەروەردە و بەرپرسان و مامۆستایانی زانکۆبەشداری له كۆنفڕانسی هاوبه‌شی نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆی تیشك كرد.
له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سەرەتا دەست خۆشی خۆمان ئاڕاستەی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر و فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆی تیشک ده‌كه‌ین بۆ ڕێکخستنی ئەم کۆنفڕانسە زانستییە تایبەت بە زانستی پەروەردە و زمانەوانی.
وەک ئاشکرایە ئەمە سیانزەمین کۆنفڕانسی ڤیساڵەVESAL ه کە ئیمڕۆ دەبەسترێت و ئێمەش وەک سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەددین- هەولێر پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ ئەم جۆرە کارە زانستییە ساڵانەییانە دووپات دەکەینەوە، بەردەوام بوون و ئەنجامدانی ساڵانەی ئەم کۆنفرانسە زانستییە بەڵگەیەکی تەواوە بۆ بوونی متمانەی زیاتر بە کەرتی فێردکردن و پەروەردە لە کوردستانی خۆشەویست و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندی نێوان زانکۆی حکومی و تایبەته‌كان.
هەمیشە لە ووڵاتانی پێشکەوتوو گرنگی زۆر بە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی بواری پەروەردە و فێرکردن دەدرێت، بەستن و ڕێکخستنی کۆنفڕانس و کۆڕ و کۆبوونەوەکانیش یەکێکن لەو ڕێگا ئەکتیڤانەی کە دەبنە زیاتر برەودان بەم بوارە.
داواکارین دەرئەنجام و لێکەوتەکانی کونفڕانسی ڤیساڵ ١٣ وەک پوختەیەک ڕەوانەی سەرۆکایەتی زانکۆ بکرێت بۆ ئەوەی لە بواری فێرکردن لەسەر گشت ئاستەکان بە هەماهەنگی لە گەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و وەزارەتی پەروەردە بتوانین لە خزمەتی زیاتری پڕوسەی پەروەردە و فێرکردن لە کوردستان سوودی لێ
وەربگریرێت.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.