
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر- به‌شداری فیستیڤاڵی كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی كرد.
پ.ی.د. كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، به‌شداری و هاوبه‌شی له فیستیڤاڵی كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان كرد، ئه‌م فیستیڤاڵه له لایه‌ن قوتابییان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر ڕێكخراوه.
پ.ی.د.نه‌ریمان عهیدوڵلا خۆشناو ڕاگری كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌م فیستیڤاڵه (3 سێ) ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و به‌شه‌كانی ( میوزیك، سینه‌ما و شانۆ، شێوه‌كاری) به چالاكی و نمایشی جۆراوجۆر، له‌م فیستیڤاڵه به‌شدارن.
جێگای ئاماژه‌پێدانه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، دڵخۆشی خۆی بۆ ئه‌م جۆره چالاكییانه ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ڕاگرایه‌تی كۆلێژ و سه‌رۆك به‌ش و بڕیارده‌ر و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابییانی به‌هه‌رمه‌ندی ئه‌م كۆلێژه خواست، دڵنیاییدا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری له‌م جۆره فیستیڤاڵه هونه‌رییانه ده‌كه‌ین.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر