
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر- به‌شداری فیستیڤاڵی به‌رهه‌می بازاری قوتابییانی كرد.
ئه‌مڕۆ به‌رواری ١٢ی ٥ی ٢٠٢٢له گۆڕه‌پانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی، پ.ی.د. كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، به‌شداری و هاوبه‌شی له فیستیڤاڵی به‌رهه‌می بازاری قوتابییان کرد، ئه‌م فیستیڤاڵه له لایه‌ن قوتابییان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر ڕێكخراوه.
پ.ی.د.سیروان عاره‌ب ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌م فیستیڤاڵه (1 یه‌ك) ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ( به‌یانییان و ئێواران) به چالاكی و نمایشی جۆراوجۆر، له‌م فیستیڤاڵه به‌شدارن.
جێگای ئاماژه پێدانه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، دڵخۆشی خۆی بۆ ئه‌م جۆره چالاكییانه ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ڕاگرایه‌تی كۆلێژ و سه‌رۆك به‌ش و بڕیارده‌ر و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابییانی به‌هره‌مه‌ندی ئه‌م كۆلێژه خواست، ئاماژه‌ی به‌وه كرد پێویسته قوتابییه‌كانمان ئامادەبکەین بۆ بازاڕی كار و پیشه‌ی تایبه‌تی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو و له كاتی ده‌رچوونیان له كۆلێژ، له ئه‌گه‌ری دانه‌مه‌زراندیان بتوانن ببن به خاوه‌ن كاری تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆی خۆیان، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر دۆخی ژیانی قوتابی و خانه‌واده‌كانیان ده‌بێت، هه‌وره‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد شانازی ده‌كه‌م هه‌وڵه‌كانتان چڕكردۆته‌وه بۆ ئاماده‌كردنی قوتابییهكانتنان بۆ بازاڕی كار، خۆی له خۆیدا ئه‌م بهبازاركردنهی به‌رهه‌می قوتابییان نیشانه‌ی ڕێزگرتنه له توانای قوتابییه‌كانتان، دڵخۆشم كه ده‌بینم قوتابی ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی و كاری له پێشینهییتانه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆكی زانكۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد گرنگترین ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م فیستیڤاڵه ( به‌رهه‌می قوتابییان و به بازاركردنییهتی ) كه ئه‌مه‌ش له چواره‌چێوه‌ی بابەتی پێشەنگکاری قۆناغی دووەمی گشت بەشەکانه.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی زانكۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، په‌روه‌رده‌ی پێشه‌نگكاری به‌ر له دروستكردنی پڕۆژه و به‌بازاركردنی به‌رهه‌مه‌كانی پڕۆژه، بریتییه له بره‌ودان به توانای قوتابی، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو ببێته مامۆستایه‌كی سه‌ركه‌وتوو له بواری ئه‌و زانسته‌ی كه له زانكۆ خوێندوویه‌تی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی پێشه‌نگكاری پێویسته قوتابییه‌كانمان بۆ ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان پێبگه‌یه‌نین و فێریان بكه‌ین مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و واقعه بكه‌ن كه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه له ژیانی ئه‌كادیمی و كارهكییان.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر