
سه‌رۆكی زانكۆی سەلاحەدین-هەولێر پێشوازیی لە شاندێکی لقی ۱٦ کرد
ئه‌مڕۆ یەکشەممە ۷ ی تەمووزی۲٠۲۲، پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازیی کرد له بەڕێز زوبێر بابان، ئەندامی لقی ۱٦ ی پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندی یاوەری
لە دیدارەکەدا، زوبێر بابان و شاندی یاوەری پیرۆزباییان له پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین کرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وەک سه‌رۆكی زانكۆی سەلاحەدین و پشتگیری و پشتیوانی بۆ سەرۆکی زانکۆ نیشاندا و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست له كاره‌كانیدا.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر