
سه‌رۆكى زانكۆى پێشوازى له به‌رپرسى لقى 24ى سه‌فینى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان کرد
پ.د. جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له (هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا)ى به‌رپرسى لقى 24ى سه‌فینى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و شاندى یاوه‌رى كرد، ئه‌مه‌و له‌دانیشتنێكدا باس له‌كردنه‌وه‌ى كۆلێژى ڤێرتنهرى كرا له شه‌قڵاوه، ئه‌مه‌ش خزمه‌تێكى گه‌وره به خه‌ڵكى ناوچه‌كه ده‌كات، هه‌ڵكه‌وته‌ى شوێنه‌كه‌ش له‌باره بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌شه، هاوكات سه‌رۆكى زانكۆ له‌لاى خۆیه‌وه هه‌موو هه‌ماهه‌نگییه‌كى خسته روو بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌و كۆلیژه، له‌كاتێكدا كۆلیژى ڤێرتنهرى پێویستى به‌تاقیگه و ستافى مامۆستایان هه‌یه، تا له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه كولیژهكه ئاستى زانستى به‌رز بێت، هه‌روه‌ها سه‌رۆكى زانكۆ باسى له‌وه‌ش كرد كه له‌ماوه‌ى داهاتوودا ده‌یخه‌ینه نێو چوارچێوه‌ى كاره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى زانكۆ، شاندى میوان له‌لایى خۆیه‌وه خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى له‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و كولیژه، به‌شێوه‌یه‌ك گرنگى به‌ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى شاره گه‌وره‌كان بدرێ، وه‌ك كردنه‌وه‌ى كولیژى ڤێرتنهرى، كه خزمه‌ت بهناوچهكان ده‌كات.