
سه‌رۆكى زانكۆ و كونسڵى گشتى فه‌ره‌نسى چه‌ندین خاڵیان تاوتوێ كرد
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر-له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له كونسڵى گشتى وڵاتى فه‌ره‌نسا له‌هه‌ولێر و شاندى یاوه‌رى كرد.
له‌سه‌ره‌تادا سه‌رۆكى زانكۆ باسى له‌هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كرد، كه له‌گه‌ڵ زانكۆكانى فه‌رنسا له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه هه‌ماهه‌نگى یه‌كتر ده‌كه‌ن، له‌پاشاندا باسى له‌پێشخستنى به‌شى زمانى فه‌ره‌نسى له‌كۆلیژى زمان كرد، قوتابییان به‌جۆش و خرۆشه‌وه ده‌یانه‌وێ له‌زمان و ئه‌ده‌بیاتى فه‌ره‌نسى شاره‌زاییان هه‌بێ.
له‌لایه‌كه‌وه چه‌ندین خاڵ باسكرا بۆ پێشخستنى به‌شى زمانى فه‌ره‌نسى له‌هه‌موو رووه ئه‌كادیمییه‌كانه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه‌ش چه‌ندین پێشنیاز خرایه روو، كونسڵى فه‌ره‌نسى له‌لاى خۆیه‌وه سه‌باره‌ت به‌به‌شى زمانى فه‌ره‌نسى چه‌ندین پێشنیازى خسته روو، تا ئه‌و به‌شه له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌ره‌وپێش بچێ، له‌لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى زانكۆ هه‌موو پێشنیازه‌كانى به‌هه‌ند وه‌رگرت بۆ بهرهوپێبردنى زیاترى به‌شى زمانى فه‌ره‌نسى.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه هه‌ر یه‌ك لهیاریدهرى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، به‌ڕێوه‌به‌رى پرۆگرامى ئیراسمۆس پڵاس، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى یاسایى ئاماده‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوون.