
سه‌رۆكى زانكۆ سه‌ردانى كۆلیژى په‌روه‌رده‌ى جه‌سته‌یى و زانسته وه‌رزشییه‌كانى كرد
پ.ى.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، له‌میانه‌ى بهسهركردنهوهكانى سه‌ردانى كۆلیژى په‌روه‌رده‌ى جه‌سته‌یى و زانسته وه‌رزشییه‌كانى كرد.
ئه‌مه‌و له‌نێوه‌ندى ئه‌و سه‌ردانه‌یدا جه‌ختى له‌جێبه‌جێكردنى كاره‌كان كردووه و له نزیكه‌وه‌ش ئاگادارى هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كان بوو، تا له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێ، تا زیاتر خزمه‌ت بهكولێژهكه بگه‌یه‌ندرێ، هه‌ر له‌وێدا باس له‌شێوازى خوێندن و ئه‌نجامدانى دێده‌وانى و چالاكییه‌كان به‌گشتى كرا.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه سه‌رۆكى زانكۆ راگرایه‌تى كۆلیژى په‌روه‌رده‌ى جه‌سته‌یى و زانسته وه‌رزشییه‌كان و به‌شه‌كانى كۆلیژى به‌سه‌ركرده‌وه و له‌نزیكه‌وه ئاشناى هه‌موو باس و خواسته‌كانى نێو كۆلیژ بوو، هه‌روه‌ها له‌لاى خۆیه‌وه بهڵێنیدا كێشه و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێ و هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كان به‌باشترین شێوه چاره‌سه‌ر بكرێ.