سه‌رۆكی زانكۆ پێشوازیی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كارگێری و دارایی و یاسایی لە دەستەی وەبەرهێنان کرد
ئه‌مڕۆ چوارشەممە ۲۷ ی تەمووزی۲٠۲۲، پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازیی کرد له بەڕێز مخلص سلیم مراد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كارگێری و دارایی و یاسایی لە دەستەی وەبەرهێنان.
لە سه‌رتای دانیشتنه‌كه‌دا، مخلص سلیم پیرۆزبایی له پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین کرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وەک سه‌رۆكی زانكۆی سەلاحەدین و پشتگیری و پشتیوانی بۆ سەرۆکی زانکۆ نیشاندا و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌كاره‌كانیدا بۆ خواست.
لای خۆیەوە، پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كارگێری و دارایی و یاسایی لە دەستەی وەبەرهێنان كرد.