
سهرۆكی زانكۆ پێشوازیی له بهرپرسی مهڵبهندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كرد
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی ئاب ی ٢٠٢٢، پ.ی.د کامەران یونس محمدئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازیی کرد لە بەڕێز د.مەجید حمەئهمین، لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاندی یاوەری.
لە دیدارەکەدا لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاندی یاوەری پیرۆزباییان لە پ.ی.د کامەران یونس محمدئەمین کرد بۆ دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و هیوای سەرکەوتنیان بۆخواست
هەر لە دیدارەکەدا باس لە پرسی یەکپۆشی قوتابیان کرا کە پرسێکی هەنوکەییە و لەمبارەیەوە شاندی میوان دەستخۆشیان لە سەرۆکی زانکۆ کرد بۆ ئەم بڕیارە نموونەیی و گرنگە، لهگهڵ ئهوهشدا زانکۆی سەلاحەدین لهلایهن ئامادهبووان بە پێشەنگ پێناسەکرا و ئامادەییان نیشاندا بۆ هەر هەماهەنگییەک کە پێویست بێت.
لای خۆیەوە پ.ی.د کامەران یونس محمدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم جۆرە سەردانانە و سوپاسی لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.
ڕاگهیاندنی زانكۆی سهلاحهین-ههولێر