
سه‌رۆكى زانكۆ پێشوازى لهتیمى زانستى زانكۆى مهساریكى كۆمارى چیك كرد
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى لهتیمێكى زانستى زیندهوارزانى زانكۆى مهساریكى شارى بڕنۆى كۆمارى چیك كرد.
له‌سه‌ره‌تادا سه‌رۆكى زانكۆى هیواى خواست له‌كاره‌كانیان سه‌ركه‌وتوو بن و سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه هاوكارى ئه‌و تیمه ده‌بێ، كه بۆ مه‌به‌ستى گه‌شتى زانستى و كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى له‌سه‌ر جۆره‌كانى ماسى و بۆق و كیسه‌ڵ له‌رووبار و به‌نداوه‌كاندا هاتوون، له‌ته‌ك ئه‌وه‌ى زانیارى كۆده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر جۆره‌كانى خشۆك وه‌ك (مار و مارمیلۆك و دووپشك) له‌ده‌شت و چیایه‌كانى بۆ مه‌به‌ستى زانیارى كۆكردنه‌وه و تێژینهوهى زانستى.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه تیمى میوان باسیان لهدهوڵهمهندى به‌نداو و رووبار و چیا و ده‌شته‌كانى كوردستان كرد، كه له‌زۆر رووه‌وه هه‌موو زینده‌وه‌ره‌كان له‌ده‌شت و چیایه‌كان بوونى و جۆره‌كانى ماسى له به‌نداوه‌كان هه‌ن، بۆیه ده‌كرێ توێژینه‌وه‌ى زیاترى له‌سه‌ر بكرێ.
هه‌ر له‌وێدا سه‌رۆكى زانكۆى خه‌ڵات و دیارى زانكۆى سه‌لاحه‌دینى پێشكه‌شكردن و هیواى خواست توێژینه‌وه‌كانیان به‌سوود بێ بۆ هه‌ردوو زانكۆ.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه له‌و دیداره‌دا هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رى ئیراسمۆس پڵاس، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده بوون.