
سه‌رۆكى زانكۆ پێشوازى لهكونسڵى ژاپۆن كرد
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له ئاراكاوا میكى هیرۆ كونسڵى وڵاتى ژاپۆن له‌هه‌ولێر كرد، له‌سه‌ره‌تا سه‌رۆكى زانكۆ كورته‌یه‌ك له‌مێژووى زانكۆى سه‌لاحه‌دین و هه‌موو ئه‌و چالاكییانه‌ى خسته روو، كه له‌رووى زانستییه‌وه په‌ره‌ى پێده‌درێ، هاوكات كونسڵى ژاپۆن خۆشحاڵى ده‌ربڕى سه‌باره‌ت به سه‌ردانیكردنى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، تا له‌نزیكه‌وه ئاشتایهتى له‌گه‌ڵ زانكۆدا هه‌بێ، له‌ته‌ك ئه‌مه‌دا سهرۆوكى زانكۆ هیواى خواست له‌داهاتوودا بتواندرێ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانى وڵاتى ژاپۆن ئه‌نجام بدرێ، وه‌كچۆن تواندراوه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى زانكۆكانى وڵاتانى جیهان په‌یوه‌ندى هه‌یه، ئه‌وه‌ى شیاوى باسه یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده بوون.