
سه‌رۆكى زانكۆ پێشوازى له‌به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى هه‌ریر كرد
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین –هه‌ولێر له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له كاروان كه‌ریم خان به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى هه‌ریر كرد، ئه‌مه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له‌كردنه‌وه‌ى كۆلیژى زانست و ته‌كنه‌لۆژیاى خۆراك له‌ناحیه‌كه كرا، ئه‌م كۆلیژهش وه‌ك كۆلیژه‌كانى دیكه سه‌ر به‌زانكۆى سه‌لاحه‌دین ده‌بێ، له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى ئه‌و كۆلیژه خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى، به‌و هیوایه‌ى له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا كۆلیژه‌كه بكرێته‌وه.