
سه‌رۆكى زانكۆ پێشوازى له كونسڵى ئیمارات كرد
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین –هه‌ولێر، له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له ئه‌حمه‌د ئیبراهیم سه‌عید ئهلزاهیرى كونسڵى گشتى وڵاتى ئیماراتى له‌هه‌ولێر كرد، ئه‌مه‌و له‌دیدارێكدا سه‌رۆكى زانكۆ له‌سه‌ره‌تادا كورته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌مێژووى زانكۆى پێشكه‌شكرد، هاوكات باسیشى له‌و په‌یوه‌ندیانه كرد، كه له‌گه‌ڵ زانكۆكانى ئه‌ورووپی و ئه‌مریكى و عه‌ره‌بییه‌كان چه‌ندین رێككه‌وتنیان ئه‌نجامداوه، له‌لایه‌كى دیكه‌وه، كونسڵى ئیمارات جه‌ختى له‌سازدانى دیداره‌كان كرد، له‌نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانى ده‌وڵه‌تى ئیمارات، كه له‌ماوه‌یه‌كى دیكه‌دا ئه‌و دیدارانه سازده‌كرێ، جه‌ختیشى له‌و قوتابییه سه‌ركه‌وتووه‌كان كرد، به‌تایبه‌ت له‌بواره زانستییه‌كان، ده‌توانن له وڵاتى ئیماراتدا كار بكه‌ن، له‌لایه‌كى دیكه‌وه، سه‌رۆكى زانكۆى هیواى خواست په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانى ئیمارات بێته‌كایه‌وه و بتواندرێ پردێك دروستبكرێ بۆ زیاتر په‌ره‌پێدان به‌خوێندن، به‌تایبه‌ت له‌رووى خوێندنى باڵاوه. ئه‌وه‌ى شیاوى باسه د. عیسام خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده‌ى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بوو.