
سه‌رۆكى زانكۆ پێشوازى له كونسڵى گشتى وڵاتى ئه‌ڵمانیا كرد
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له كلێمنێس زێمیتنهر كونسڵى گشتى وڵاتى ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر كرد، ئه‌مه‌و له‌سه‌ره‌تادا سه‌رۆكى زانكۆ خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى سه‌باره‌ت به‌و په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگییه‌ى له‌نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆ ئه‌ڵمانییه‌كاندا هه‌یه، هیواى خواست له‌داهاتوودا په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگییه‌كان زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه بچێ، له‌لایه‌كى دیكه‌وه باس له‌چۆنیه‌تى به‌ره‌وپێشبردنى به‌شى زمانى ئه‌ڵمانى له‌كۆلیژى زمانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین كرا، تیایدا جه‌خت له‌كردنه‌وه‌ى هۆڵ و دابینكردنى كه‌لوپه‌لى پێویستكرا بۆ ئه‌م به‌شه، هه‌ردوو لاش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكبوون، به‌شه‌كه ده‌بێ له‌رووى ئه‌كادیمییه‌وه زیاتر به‌ره‌و پێشببرێ.
هاوكات باس له چه‌ندین ته‌وه‌رى دیكه كرا بۆ به‌ره‌و پێشبردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆ ئه‌ڵمانییه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌رووى خوێندنى باڵاوه.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه سه‌رۆكى به‌شى زمانى ئه‌ڵمانى له‌كۆلیژى زمانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئاماده بوو.