
سه‌رۆكى زانكۆ پێشوازى له كونسڵى گشتى وڵاتى چین كرد
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى لهكونسڵى گشتى كۆمارى میللى چین له هه‌ولێر كرد، ئه‌مه‌و له‌سه‌ره‌تادا سه‌رۆكى زانكۆ باسى لهههماههنگى له‌نێوان كونسلگهرى چین زانكۆى سه‌لاحه‌دین، هیواى خواست په‌ره زیاتر به‌و په‌یوه‌ندیانه بدرێ، هه‌روه‌ها سه‌رۆكى زانكۆ كورته‌یه‌ك له‌مێژووى زانكۆى پێشكه‌ش به‌شاندى میوان كرد، له‌لایه‌كى دیكه‌وه كونسڵگهرى وڵاتى چین خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى سه‌باره‌ت به‌سه‌ركه‌وتنى قوتابییانى به‌شى زمانى چینى، هیواى خواست قوتابییان به‌رده‌وامبن له‌فێربوونى زمانى چینى، له‌دواى ته‌واوكردنى خوێندنى به‌كالۆریۆس خوێندنى باڵا له‌و زمانه بخوێنن، تا مامۆستایانى زمانى چینى زیاتر بێت ئه‌و زمانه زیاتر ئاشنا بكرێ.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه باسیان له‌په‌تاى كۆڕۆنا كرد و هیواخوازبوون ئه‌م په‌تایه به‌رۆكى هه‌موو لایه‌ك به‌ربدات و بتواندرێ به‌شێوه‌یه‌كى شیاو چالاكییه‌كان به‌رده‌وام بێ، به‌تایبه‌تیش چالاكییه زانستییه‌كان.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى قوتابییان و راگرى كۆلیژى زمان ئاماده‌ى ئه‌م دانیشتنه بوون.