
سهرۆكی زانكۆ نێودهوڵهتییهكانی توركیا سهردانی زانكۆی سهلاحهدین دهكات
له رێكهوتی 13/12/2020 له دیوانی سهرۆكایهتی زانكۆ پرۆفسیۆر دكتۆر جهوههر فهتاح سهعید سهرۆكی زانكۆی سهلاحهدین- ههولێر، به ئامادهبوونی پرۆفیسۆر دكتۆر مستهفا سابیر عهتار یاریدهدهری سهرۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستی و خوێندنی باڵا و بهڕێوهبهری پهیوهندییه نێودهوڵهتییهكانی زانكۆو سهرۆكی بهشی زمانی توركی له كۆلێژی زمان، پێشوازی لە دکتۆر ئورهان حیکمەت عەزیز ئۆغلۆ(Orhan Hikmet Azizoğlu) سەرۆکی ئەنجوومەنی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان لە کۆماری تورکیا کرد، لە دیدارێکدا سەرۆکی زانکۆ وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، ئامادەیی زانکۆی سەلاحەدینی نیشاندا لە کاری پێکەوەیی بواری ئەکادیمی و زانستی لە نێوان زانکۆو تورکییەکان و زانکۆی سەلاحەدیندا لە پسپۆڕییە هەمەچەشنەکاندا، لە بەرامبەردا سەرۆکی ئەنجومەنی زانکۆ نێودەوڵەتییەکانی تورکیا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لەو پێشوازییە گەرمییەی لێیانکراوە، هەروەها لە دیدارەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ ئاشکرایکرد کە ئامانجی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا بە هەماهەنگی لە گەڵ زانکۆی سەلاحەدین لە شاری هەولێر کۆنگرەیەکی ئەکادیمی و زانستی لە نێوان زانکۆ عێراقی و تورکییەکان ساز بکەن، بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان زانکۆکان بەتایبەت گرفتی یەکسانکردنی بڕوانامەو متمانەی نێوان زانکۆکان و پتەوکردنی پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی نێوان زانکۆکان و لە یەکترنزیکردنەوەو ئاڵوگۆڕی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و گۆڕینەوەی ئەزموونی تازەترین زانستی و پێدانی زەمالەی خوێندن بۆ قوتابیان، هیواشی خواست ئەو کۆنگرەیە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە میوانداریەتی زانکۆی سەلاحەدین وەک گەورەترین و دێرینترین زانکۆی کوردستان بەڕێوەبچێت. شیاوی باسە ئەنجومەنی زانکۆ نێودەوڵەتییەکانی تورکیا لە پێنج ئەندام پێکهاتووەو یازدە ئەندامی سەرەکی هەیە و زانکۆ سەلاحەدین یەکێکە لە ئەندامە کاراییەکانی ئەو ئەنجوومەنە و بڕیاریشە لە مانگی ئابی ساڵی داهاتوو کۆنگرەی یەکەم لە ئەنقەرەی پایتەختی کۆماری تورکیا بەڕێوەبچێت و مانگی یازدەی ساڵی داهاتووش دووەمین کۆنگرەی ئەو ئەنجومەنە لە عێراق ببەسترێت بە بەشداری سەرۆک زانکۆ عێراقی و تورکییەکان و هەرێمی کوردستان، کە ئەو کۆنگرەیە ساڵانەیە و هەر ساڵ جارێک لە شوێنی جیاواز بەڕێوە دەچێت، بڕیاریشە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەرۆکی ئەو ئەنجوومەنە چاوی بە بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەوێت.