
سه‌نته‌ری زمانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین خولی شه‌شه‌می زمانی ئینگلیزی كرده‌وه
سه‌نته‌ری زمانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌رده‌وامه و خولی شه‌شه‌می زمانی ئینگلیزی له سیسته‌می فێركاری كرده‌وه و ڕایگه‌یاند فێرخوازان ده‌توانن له ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنج شه‌ممه به‌رواری (٢٢ - ٢٠٢٢/٦/٢٣) كاتژمێر (٩ی به‌یانی تاوه‌كو ١ی دوای نیوه‌ڕۆ) سه‌ردانی سه‌نته‌ر بكه‌ن بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌و كاروباره كارگێریه‌كان .
د. سامان به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری زمانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند توانای وه‌رگرتنی سه‌نته‌ره‌كه‌مان دیاریكراوه و پێویستمان به زیادكردنی ژماره‌ی هۆڵه‌كان و مامۆستایه، له‌هه‌مان كاتدا دابینكردنی ژمێریارێك له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ به پێویست ده‌زانین بۆ كارئاسانی فێرخوازان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتینی ڕۆژانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شه‌دا هیوادارین له‌نێوان خوله‌كاندا وه‌ستان نه‌بێ، ئه‌وسیسته‌مه مه‌ركه‌زییه‌ی كهدروستبوو له‌زۆر لایه‌ن سوود به‌خشه، به‌ڵام ڕۆتینێكی زۆریشی بۆ كاره‌كانمان دروست كردوه .
ڕای به‌شێك له فێرخواز و مامۆستایان سه‌باره‌ت به‌م خوله.
شه‌یما محمد باپیر—مامۆستا له كۆلێژی په‌روه‌رده
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت، هه‌ڵسوكه‌وتی به‌ڕێوه‌به‌ری سهرنتهر و به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران له‌گه‌ڵ ئێمه زۆر باش و گونجاوه، سه‌ره‌ڕای قه‌ڵه‌باڵغی زۆر و نه‌بوونی فه‌رمانبه‌ری پێویست، به‌ڵام ئیش و كاره‌كان زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن.
احمد سمكۆ ابراهیم – مامۆستا
خوازیارین خوله‌كان له سه‌نته‌ری زمانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌رده‌وام بن، به‌ڵام دوو ڕۆژ كه‌مه بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاری و ناو تۆماركردن
هیوادارین كاته‌كه درێژتر بكرێنه‌وه .
احمد فخردین محیه‌دین- مامۆستا
تێكه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه و ده‌كرا ڕێكخستنێكی باشتر كرابا به‌ر له كردنه‌وه‌ی خوله‌كان بهخشتهیهك پێشكه‌شكارانی دكتۆرا به‌جیا و به هه‌مان شێوه پێشكه‌شكاران بۆ ماسته‌ر به لیستێكی جیا تاوه‌كو پشێوی و ئاڵۆزی دروست نه‌بێ.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر