
شاندێکی زانکۆی سەلاحەدین لە زانکۆی کوردستان لە سنە
شاندێکی زانکۆی سەلاحەدین بە سەرۆکایەتی پرۆفیسۆر دکتۆر شێروان صالح یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباروباری قوتابیان و خوێندن و پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عاتف عەبدوڵڵا فەرهادی راگری کۆلێژی زمان و پرۆفیسۆر دکتۆر هیمداد حسێن مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردەو دکتۆر مازن عەبدولخالق عوسمان بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی سەلاحەدین و مامۆستا تەڵعەت تاهیر حەمەد علی یاریدەدەری راگری کۆلێژی زمان و هۆشمەند رەفیق ئیبراهیم بەڕێوەبەری بەدواداچوونەوە بۆ کۆنگرەو کۆنفڕانسەکانی زانکۆی سەلاحەدین سەردانی زانکۆی کوردستان لە شاری سنەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
شاندەکە لەلایەن پرۆفیسۆر رحمەت ێادقی سەرۆکی زانکۆی کوردستان و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لێکران و لە دانیشتنێکدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو زانکۆ کرا و بە دواداچوونەوە بۆ ئەو رێککەوتننامە لە یەکگەیشتنەکرا کە ساڵی پار واژووکراوە سەبارەت بە چالاکی ئەکادیمی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی مامۆستایان و قوتابیان و کەڵک وەرگرتنی لە ئەزموونی یەکتری.
شیاوی گوتنە شاندەکە ماوەی دوو رۆژ لە زانکۆکە مانەوە و بەشداریانکرد لە کۆنفڕانسێکی هاوبەشی نێوان هەردوو زانکۆ دانانی نەخشە رێگەی ئەنجامدانی سێیەم کۆنفڕانسی هاوبەشی نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی کوردستان و زانکۆی راپەرێن کە بڕیارە ساڵی داهاتوو لە کۆتایی مانگی نیسان لە شاری هەولێر زانکۆی سەلاحەدین میوانداریەتی بکات.