
شاندێکی زانکۆی سەلاحەدین سەردانی گەنجینەی هەولێریان کرد.
ڕێککەوتی ٢٨ ی ٥ ی ٢٠٢٣ پ.د.حسێن سەعدی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و "م٠سۆران عەبدوڵلا " بەڕێوەبەری دارایی زانکۆ سەرانی " خەتاب صابر عوسمان" بەڕێوەبەری گەنجینەی هەولێریان کرد.
ئامانج لەم سەردانە بۆ دابینکردنی دەرماڵەی قوتابییان و وانەی زێدەگی مامۆستایان بوو، لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گەنجینە ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی نیشاندا بۆ زانکۆ
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین -هەولێر.