
رۆژانی ٩ تاوەکو ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ لە شاری ڕۆما لە دامەزراوەی (UNIMED) لە وڵاتی ئیتاڵیا و شاری ڤیلا ریال لە وڵاتی پورتوگال لەزانكۆی (UTAD)، پاكێچی كۆتایی خولەكانی راهێنانی پڕۆگرامی (TeachersMOD) بەڕێوەچوو.
لە میانی راهێنانەكاندا چوار مامۆستای زانكۆی سەلاحەدین بەشدارییان كردووە، دوو مامۆستا لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و دوو مامۆستا لەسەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی.
رۆژی (٩ی ئەیلوول ٢٠٢٤) لەشاری رۆما لەلایەن دامەزراوەی (UNIMED) راهێنانی یەكەم بەڕێوەچوو، كە تیایدا ڕاهێنانەکان چڕ کرابوونەوە لەسەر بابەتەکانی (Third Mission for Entrepreneurial Universities)، (Contributing to Sustainable Developments)، هەروەها (Role of Students in Higher Education).
بەشی دووەم لە ڕاهێنانەکان لە شاری ڤیلا ڕیال لە وڵاتی پورتوگال بەڕێوەچوو. لەرۆژی (١١ی ئەیلوول ٢٠٢٤) لەزانكۆی (UTAD) لەشاری ڤیلا ریال لەپۆرتوگال، لە لایەن (م. هەوران عبداللە سعید) ڕێكخەری پڕۆژەی (TeachersMOD) لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، بابەتێكی دەربارەی (TOT) و چالاكیەكانی راهێنەرانی زانكۆی سەلاحەدین پێشكەشكرد كە بڕیارە لەماوەی دوو مانگی داهاتوودا لە زانكۆی سەلاحەدین-هەولێر لەلایەن (١٢) ڕاهێنەرەوە لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و سەنتەری پێداگۆجی پێشكەش بكرێن.
شایەنی باسە تیمی زانکۆی سەلاحەدین بە چەند بابەتێک بەشداریان لە ڕاهێنانە نێودەوڵەتیەکە کرد بەم شێوەیەی خوارەوە:
- رۆژی ١٠ ی ئەیلوول ٢٠٢٤، لە لایەن (م. هەوران عبداللە سعید) بابەتێكی دەربارەی (Monitoring of Syllabi Development and Updating) پێشکەش کرد.
- لە بەرواری ١١ ی ئەیلوول ٢٠٢٤، بەڕێز (د. ولاء غازی محمود) بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی دەربارەی (Internships for Enhancing Teaching Skills in the KRI Public Schools) پێشكەشكرد.
- هەمان رۆژ، بەرێز (پ.ی.د. سامی علی حسین) بابەتێكی لەسەر (Recommendations for Enhancing Teaching Methodologies and Syllabi in the Field of Computer (IT) Skills) پێشکەشکرد.
هەروەك چۆن بەڕێز (پ.د. عباس بورهان ساڵحی) وەكو ڕاهێنەر لە سەنتەری پێداگۆجی لەزانكۆی سەلاحەدین-هەولێر چالاکانە بەشداری لە دەوڵەمەندکردنی بابەتەکانی ڕاهێنانەکان کرد.
پڕۆگرامی (TeachersMOD)، لەلایەن پڕۆگرامی ئیڕاسمۆسی یەكێتی ئەوروپارەوە سەرپەرشتی دەكرێت و فەند دەکرێت، لەماوەی دوو ساڵی راپردوودا چەندین پڕۆژە و راهێنان و خولی لەچەندین وڵاتی جیاواز رێكخستووە. لەهەرێمی كوردستان زانكۆكانی (سەڵاحەددین، دهۆک، زاخۆ، ڕاپەڕین و هەڵەنجە) بەشداریان تیایدا كردوە و لە ئەوروپا (University of Pavia) لەوڵاتی ئیتاڵیا، زانكۆی (The University of Trás-os-Montes and Alto Douro (UTAD) ) لەوڵاتی پۆرتوگال، زانكۆی (University of Granada) لەئیسپانیا، و دامەزراوەی (UNIMED – Mediterranean Universities Union) بەشداریان تیایدا كردووە.