ڕێککەوتی ۱٦ و ۱۷ ـی ٤ـی ۲٠۲٥ "پ.د. عبدالکریم یاسین کریم " ڕاگری کۆلێژی زانست و "پ.د. عباس بورهان سالحی " بەڕێوەبەری دلنیای جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی زانکۆ بە نوێنەرایەتی زانکۆی سەلاحەدین بەشداربوون لە لوتکەی زیرەکی دەستکرد لە عێراق.
ئەم چالاکییە لە زانکۆی المعارف لە شاری ڕەمادی ئەنجامدرا بە ئامادەبوونی شاندێکی باڵا لە بەرپرسانی حکومی و بریکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق و چەندین کەسایەتی تری حکومی و حزبی.
لە لوتکەکەدا " پ.د. عبدالکریم یاسین کریم " قەڵغانی زانکۆی سەڵاحەدینی بەخشی بە" پ.د. احمد عبدالملک عبدالرحمن " سەرۆکی زانکۆی المعارف و سڵاو و ڕێزی پ.ی.د. کامران یونس سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدینی گەیاند بە بەڕێزیان، ئەوانیش خۆشحالی خۆیان دەربڕی بە ئامەدەبوونی شاندی زانکۆی سەلاحەدین و بڕیاریاندا کە لە داهاتوویەکی نزیک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ بکەن لە نێوان هەردوو زانکۆدا.