
شاندی زانکۆى سەلاحەددین لەگەڵ پرۆفیسۆر دکتور سعید بیڵکیچ سەرۆکى زانکۆی ١٩ى مایس
لە ڕۆژى ٥/١١/٢٠١٨ شاندێکی زانکۆى سەلاحەددین کە پێک هاتبوو لە بەڕێزان پرۆفیسۆر دکتۆر ڕحمد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆ و پرۆفیسۆر د. جوهر فتاح سعید یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێرى و دارایى و پرۆفیسۆرى یاریدەدەر محمد عزیز سعید بەرێوەبەرى گرانتەکان و پڕۆژە ئەکادیمییەکان ( مونسیقى پرۆگرامى ئیراسمۆس پڵاێ) سەردانى زانکۆى ١٩ى مایس لە شارى سامسۆن لە وڵاتى تورکیا دەکات. کاتژمێر ١٠ ى سەر لەبەیانى پرۆفیسۆر دکتور سعید بیڵکیچ پێشوازى لە شاندى زانکۆمان کرد. ئەم سەردانە بەشێکە لە پرۆگرامى ئیراسمۆس پڵاێ یەکیەتى ئەوروپا کە زانکۆمان تیادا بەشدارە لە گەڵ ٣٩ زانکۆى سەرانسەرى جیهان. لە کۆبوونەوەکەدا بە تێروتەسەلى باسى پەیوەندییە ئەکادیمییەکانى نێوان هەردوو زانکۆ کرا و بڕیار درا بە زیاد کردنى بەشى زانستى تریش بۆ ناو ئەم پرۆگرامە بە تایبەت بەشى خاک و ئاوى هەردوو زانکۆ.زانکۆى ١٩ى مایس داواى لە سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین کرد کە قوتابیە عێراقیەکانى زانکۆکەیان کە بریتین لە ٢٠٧ قوتابى تاقیکردنەوەى کۆتایى ساڵ لە زانکۆى سەلاحەدین ئەنجام بدەن. سەرۆکى زانکۆمان بە خۆشحاڵییەوە ئەم داواکارییەى قبوڵ کرد.شایانى باتسە زانکۆمان رێکەوتنى پێنج ساڵەى لەگەڵ زانکۆى ناوبراو هەیە کە تاوەکو ساڵى ٢٠٢٠ بەردەوام دەبێت. ئەم سەردانە تاوەکو ڕۆژى هەینى ٩/١١/٢٠١٨ بەردەوام دەبێت.لە کۆتایى کۆبوونەوەکە سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین بەرێزان سەرۆکى زانکۆ و یاریدەدەرەکەى و بەڕێوە بەرى پەیەندیەکانى بانگ هێشت کرد کە سەردانى زانکۆمان بکەن.