
شاندی زانکۆى سەلاحەددین لەگەڵ سەرۆکى زانکۆى ئەماسیا پرۆفیسۆر دکتور مەتین
لە ڕۆژى ٧/١١/٢٠١٨ شاندێکی زانکۆى سەلاحەددین کە پێک هاتبوو لە بەڕێزان پرۆفیسۆر دکتۆر ڕحمد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆ و پرۆفیسۆر د. جوهر فتاح سعید یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێرى و دارایى و پرۆفیسۆرى یاریدەدەر محمد عزیز سعید بەرێوەبەرى گرانتەکان و پڕۆژە ئەکادیمییەکان ( مونسیقى پرۆگرامى ئیراسمۆس پڵاێ) سەردانى شار و زانکۆى ئەماسیا ى لە وڵاتى تورکیا دەکات. کاتژمێر ٤ ى سەر ئێوارە پرۆفیسۆر دکتور مەتین سەرۆکى زانکۆى ئەماسیا پێشوازى لە شاندى زانکۆمان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا بە تێر و تەسەلى باسى دهست پێکردنى پەیوەندى ئەکادیمى زانکۆمان لە گەڵ زانکۆى ئەماسیا کرا بە تایبەتى پڕۆگرامى ئیراسمۆس پڵاێ و مەولانا .لە کۆتایى کۆبوونەوەکە سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین بەرێزان سەرۆکى زانکۆى ئەماسیا و یاریدەدەرەکەى و بەڕێوە بەرى ئیراسمۆس پڵاسى بانگ هێشت کرد کە سەردانى زانکۆمان بکەن لە بەهارى ساڵِى داهاتوو.