
شاندی زانکۆی سەلاحەددین لە وڵاتی ئەڵمانیا
یاریدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری بە نوێنەرایەتی زانکۆی سەلاحەددین لە زانکۆی گۆتنگن لە وڵاتی ئەڵمانیا بەشداری کۆنفڕانسێکی ڕاهێنان دەکەن.
ڕاهێنانەکان لە دوو تەوەری سەرەکی پێکهاتبوون کە لە ڕێکەوتی ٦-١٦/ ٥/ ٢٠١٩ لە ژێر ناونیشانی Erasmus + Key Action ئەنجام دران. تەوەری یەکەم بریتی بوو لە ڕاهێنانی ستافی ئەکادیمی و کاروباری قوتابیان لە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و تەوەری دووەمیش سەبارەت بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆکان و کاری هاوبەشی زانکۆکان بوو.لە هەردوو تەوەردا کۆمەڵێک سیمینار و کۆنفرانسی پڕ بایەخ پێشکەشکران کە خۆیان لە بە نێودەوڵەتی کردنی زانکۆ و برەودان بە سیستەمی ئۆنڵان و جێبەجێکردنی پڕۆسەی بۆڵۆنادا دەبینیەوە.
لە میانەی ئەم چالاکییەدا، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا د. مصطفی صابر العطار دوو سیمیناری لە ڕێکەوتی ١١ ، ١٥ / ٥ / ٢٠١٩ سەبارەت بە نێودەوڵەتی کردنی زانکۆ و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پێشکەشکرد.