
شاندێکی ئینسکلۆپیدیا سەردانی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێریان کرد
لەڕێکەوتی ٢٠٢٢/٧/٢٧ بەرهەمێکی نۆى دەستەی ئێنسکلۆپێدیای پارتی دیمکراتی کوردستان بەناوی مەسرور بارزانی جیهانبینیی بۆ پاراستنی ئاسایش وکوردستانێکی بەهێزتر(کۆی وتارە رۆژنامەوانییەکان ١٩٩٩-٢٠١٩) لەلایەن هەردوو بەرێزان دکتورە نازدار جلیل مصطفى وماموستا حميد سعيد پێشکەشی بەرێز سەروكي زانکۆی سەلاحەدین کرا.
وهەروا دکتورە نازدار جلیل بەرهەمێکی خۆی پێشکەش بەسەرۆکی زانکۆ کرد بەناوی (دور العلماء الكورد في الدولة
العثمانية)
وهەروا پێرۆزباییان لەسەرۆک زانکۆکرد بەبونەی وەرگرتنی پوستی سەرۆک زانکو هەردوولا جەختیان کردەوە لەبەردەوامبون بۆسەرخستنی زانست وزانیاری لەکوردستان