
دکتۆر ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لەگەڵ شاندی رێکخراوی جایکای ژاپۆنی
دکتۆر ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە دیوانی سەرۆکایەتی، پێشوازی کرد لە شاندی رێکخراوی جایکای ژاپۆنی کە پێکهاتبوون لە کۆزۆ ئۆنۆ راوێژکاری پرۆژەکانی رێکخراوی جایکا لە عێراق و دکتۆر کامیدۆزۆنو ئاکیرا گەورە راوێژکاری رێکخراوی جایکا. لە دیدارێکدا شاندی میوان مەبەستی سەردانیان بۆ زانکۆی سەلاحەدین دەربڕی، کە مەبەستیانە چەندین پرۆژەی جۆراو جۆراوی بواری کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن، بەتایبەتی لە بواری دارستان و بەرهەمهێنانی گەنم. لەلایەکی دیکەوە رێکخراوی ناوبراو بەپێویستی زانی هەماهەنگی ئەکادیمی و زانستی لەگەڵ زانکۆی سەلاحەدیندا هەبێت و سوود لە ئەزموونی یەکتر ببین. بەتایبەتی لە بارەی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و مەشقپێکردن. هەر لە کۆبوونەوەکەدا زانکۆی سەلاحەدین و رێکخراوی جایکای ژاپۆنی بڕیاراندا ئامادەکاری تەواو بکرێت بۆ ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا بەشی رێنماییکردنی کشتوکاڵ لە زانکۆ سەلاحەدین بکرێتەوە. لای خۆشییەوە سەرۆکی زانکۆ ئامادەیی زانکۆی دەربڕی بۆ کارئاسانی و رایی کردنی هەنگاوە زانستیەکانی رێکخراوی ناوبراو.