
شاندێکی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی لە قوتابخانەیەکی بنەڕەتی ووڵاتی ئەڵمانیا دا
ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ۱۰-۷-۲۰۱۹ شاندی مامۆستایانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی لە ووڵاتی ئەڵمانیا سەردانی قوتابخانەیەکی بنەڕەتی پێشکەوتوویان کرد کە تازەترین سیستەمی وانە ووتنەوەی(دیجیتاڵ میدیایی Digital Media) بەکاردەهێنن، بە ووردی چۆنیەتی وانەووتنەوەی دیجیتال میدیایی لە بابەتەکانی ماتماتیک و ئابووری بە شێوەیەکی پڕاکتیکی بۆ مامۆستایانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی خرایە ڕوو ، هەر لەسەردانەکەدا ئامرازە پێشکەوتووە بەکارهاتووەکان بە پڕاکتیکی فێری مامۆستایانی کۆلێژەکەمان کران.
لەکۆتاییدا (م.هەوران عبداللە) سەرۆکی بەشی ئینگلیزی بە تێرتەسەلی باسی هەرێمی کوردستان و زانکۆی سەڵاحەددینی بۆ مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانە ئەڵمانیەکە کرد.