
شاندێکی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی لە وڵاتی ئەڵمانیا
ڕۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی ۱۱-۷-۲۰۱۹ شاندی مامۆستایانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی لە ووڵاتی ئەڵمانیا پێشوازی کران لە لایەن (پڕۆفیسۆر کووپ) جێگری سەرۆکی پەروەردە لە زانکۆی فریدریک الیکسندەر ئێرلانگن -نورمبیرگ ، لەسەرەتای کۆبونەوەکە (پ.ی.د.سیروان عارەب صادق) ڕاگری کۆلێژ و سەرۆکی شاندی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی سوپاسی حکومەتی ئەڵمانیا و زانکۆی فریدریک الیکسندەری کرد کە هەمیشە هاوکار و هەماهەنگی بەرەوپێشبردنی سیستەمی پەروەردە و خوێندنی باڵان لە هەرێمی کوردستان.
(پڕۆفیسۆر کووپ) بەخێرهاتنی شاندی مامۆستایانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی کرد و هیواداربوو کە زۆرترین سوود لە ڕاهێنان و پڕۆگرامەکانی خولەکە ببینن و ببێتە هۆکاری پێشکەوتنی پڕۆسەی خوێندن لە کوردستان.
لەکۆتاییدا لۆگۆی زانکۆی سەڵاحەدین لە لایەن (پ.ی.د.سیروان عارەب صادق) پێشکەشی (پڕۆفیسۆر کووپ) و (پڕۆفیسۆر ئارنت) کرا.