
د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لەگەڵ شاندێکى کونسڵخانەى گشتى وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە هەولێر
د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین، لەدیوانى سەرۆکایەتى زانکۆى سەلاحەددین پێشوازى لەشاندێکى کونسڵخانەى گشتى وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە هەولێر کرد، کە پێک هاتبوو لە (هیزەر فابریکانت) بەرپرسى کاروبارى گشتى لە کونسڵخانەى گشتى وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، (رەش ماربێرگ) جێگرى بەرپرسى کاروبارى گشتى لە کونسڵخانەى گشتى وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، ئەمەو لەکۆبوونەویەکدا باس لەهەماهەنگى زانکۆکانى کوردستان بەگشتى و زانکۆى سەلاحەددین بەتایبەتى کرا، هاوکات چەندین خاڵ خرایە روو سەبارەت بە پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕکردنى بیروڕا و ئاڵوگۆڕکردنى قوتابیان و خوێندکارانى زانکۆى سەلاحەددین و زانکۆکانى ئەمریکا، لەلایەکى دیکەوە جەخت لە بەرزکردنەوەى ئاستى زانست کرا، تا هەردوو لا سوودێکى زۆر وەربگرن بەتایبەت لەرووى خوێندنى باڵاوە لەتەک ئەوەى راهێنان بەستافى زانکۆ بکرێ لەو بوارانەى کە پێویستە ئەنجام بدرێ، ئەوەى شیاوى باسە یاریدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و یاریدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى قوتابیان و بەڕێوەبەرى پەیوەندییە ئەکادیمییەکان ئامادەى ئەو دانیشتنە بوون.