
شاندێکی باڵای كونسوڵخانه‌ی ئێران سه‌ردانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێریان كرد
ئەمڕۆ بەرواری ۲۹ ی ٥ ی۲٠۲۲ لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ، پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، پێشوازی لە نه‌سروڵلا ڕهشنوودیی سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندێكی یاوه‌ری كرد، كه پێكهاتبوون له عه‌لی زههرهمهند یاریده‌ده‌ری كونسوڵ و هاشمی به‌رپرسی به‌شی فه‌رهه‌نگ و كلتووری و عه‌بدوڵلا ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی ئێران كرد
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌یاندا نه‌سروڵلا ڕهشنوویی پیرۆزبایی له سه‌رۆكی زانكۆ كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆكی زانكۆ باسی پێگه و مێژووی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی بۆ كردن، هه‌وره‌ها باسی به‌شی زمانی فارسی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد ده‌یان قوتابی ئه‌كادیمیان پێگه‌یاندوه و ئێستا له بواری جیاجیا خزمه‌ت ده‌كه‌ن
ته‌وه‌رێكی تری دانیشتنه‌كه‌یان بریتی بوو له گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی مامۆستایان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له زانكۆكانی ئێران سوود له لێهاتوویی و شاره‌زایی ئه‌وان وه‌ربگرن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسیان له خولی هاوینه كرد بۆ قوتابییانی به‌شی زمانی فارسی بۆ ئه‌وه‌ی بتوان په‌ره به‌زمان و فێربوونی ئه‌كادیمی و پیشه‌یی بده‌ن له زانكۆكانی ئێران.
جێگای سه‌رنجه سه‌ر كونسوڵی ئێران له هه‌رێمی كوردستان باسی ڕۆڵ و پێگه‌ی زانكۆ و هه‌رێمی كوردستانی كرد له نێو زانكۆكانی ئێران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری قوتابییانی هه‌رێمی كوردستان له زانكۆ جیاوازه‌كانی ئێران له بواره‌ی جیاجیا بۆ خوێندندنی (به‌كالۆریۆس، ماسته‌ر، دكتۆرا) ده‌خوێنن، شایانی باسه دوپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی زانكۆی سه‌لاحه‌ین و به‌شی زمانی فارسی ده‌كه‌ن
هه‌وره‌ها له ته‌وه‌رێكی تری دانیشتنه‌كه‌یاندا له‌سه‌ر بابەتێكی گرنگ و ئاکادیمی ڕێککەوتن، کە ئەویش بریتی بوو لە گرنگیدان بە خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا لە زانکۆكانی ئێران بۆ مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەدین و به‌شی زمانی فارسی، كه تیمی كونسڵخانه‌ی ئێران په‌یمانی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ته‌واویان بۆ كارئاسانی سه‌رفه‌ر و مانه‌وه‌ی قوتابییان پیشاندا
له كۆتاییدا، سەرۆکی زانکۆ خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و هیوای هەماهەنگی و سەردانی بەردەوامی خواست بۆ مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی لە زانکۆ.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر