
دواى نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كاركردن له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی ئیراسمۆس پله‌سی یه‌كێتی ئه‌وروپا، شاندێكی تایبه‌تی زانكۆی سیرل وهمیتۆدا كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی زانكۆی سه‌لاحه‌دینیان كردبوو، چه‌ند كۆلێژێكی زانكۆ به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه تاوتوێی پرۆژه هاوبه‌شه‌كان بكه‌ن.
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه زانكۆ سلۆڤاكیهكه به گرنگیه‌وه لێی ده‌روانی كردنه‌وه‌ی به‌شی ئه‌بستمۆلۆژی بوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی كۆلێژی ئادابی زانكۆی سه‌لاحه‌دینیان كرد، له‌لایه‌ن راگری كۆلێژ و مامۆستایانی كۆلێژ پێشوازیان لێكرا. دواى پێشكه‌ش كردنی پێشنیاره هاوبه‌شه‌كان، زهمینهسازیهكانی كردنه‌وه‌ی به‌شی ئه‌بستمۆلۆژی به چری تاوتوێی له‌سه‌ر كرا، دواتر بریاردرا ستافێكی تایبت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێك بێت و له ئایندهداببێته پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو زانكۆ.
له به‌شێكی دیكه كار‌و چالاكیه‌كانى شاندی میوان، سه‌ردانی كۆلێژی زانسته سیاسیه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی كرد، له‌لایه‌ن پ.د.مسته‌فا عه‌تار (راگری كۆلێژ به وه‌كاله‌ت) پێشوازی لێكرا. له دیداره‌كه‌دا كه یاریده‌ده‌ری راگر و سه‌رۆكی هه‌ردوو به‌شی سیسته‌می سیاسی و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان تێیدا ئاماده‌بوون، باس له چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو زانكۆ كرا بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا په‌ره به توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی بدرێت له‌بواره سیاسیه‌كاندا. هه‌ر له كۆلێژی زانسته سیاسیه‌كان، ستافی میوان سیمینارێكی تایبه‌تیان بۆ مامۆستایانی كۆلێژ پێشكه‌ش كرد به‌ناونیشانی (چیكوسلۆڤاكیان: دوو نه‌ته‌وه له‌ناو یه‌ك ده‌وڵه‌تدا) كه تێیدا باس له چۆنیه‌تی دروست بوونی ئه‌م كۆماره كرا و دواتر چۆن به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه هه‌ر دوو نه‌ته‌وه بریاری جیابوونه‌وه‌یاندا. پاشان له‌لایه‌ن مامۆستایان گفتوگۆیه‌كی چر كرا له‌م باره‌یه‌وه.