
لە میانەى بەبەشداریکردنى زانکۆمان لە پڕۆگرامى ئیراسمۆس پڵەس یەکیەتى ئەوروپا وە واژۆکردنى ڕێکەوتنامە لە گەڵ زانکۆى غوان هەرێمى نۆڕماندى لە وڵاتى فەرەنسا...
لەڕۆژى ١٩/٦/٢٠٢٢ شاندێکى مامۆستایانى زانکۆمان کە لە (١١) مامۆستا پێکهاتووە سەفەریانکرد بۆ زانکۆى غوان-نۆڕماندى- فەڕەنسا بۆ مەبەستى بەشداریکردن لە خولێکى ڕاهێنانى پێنج ڕۆژى زانکۆى ناوبراو لەسەر بودجەى ئیراسمۆس پڵەس بۆى ئامادەکردوون تایبەت بە شێوازى وەرگرتنى قوتابیانى پێداویستى تایبەت لە زانکۆ و پەیمانگاکان و چۆنیەتى هەڵسوکەوت لەگەڵیان و دواى تەواو کردنى خوێندنیان و تێکەڵبوونیان بە کۆمەڵکا وەکو ئەندامێکى کارا.
نۆێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە پاریس ( کاک دکتۆر على دۆڵەمەرى و کارمەندەکانى ) لە فڕۆکەخانەکانى پاریس پێشوازیان لەمامۆستاکان کردوە و ڕێگانیشاندەریان بوون. لێرەدا زانکۆمان سووپاس و پێزانینى خۆى ئاراستەى بەڕێزیان دەکات بۆ ئەو ئەرکە پیرۆزەى ئەنجامیان داوە. کە هەمیشە هاوکاربوونە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە پیرۆزانە لە پێشتریشدا.
هەروەها سووپاسى کونسوڵگەرى فەرەنسا لە هەولێر دەکەین بۆ ئاسانکارى بەدەست هێننانی ڤیزەى شەنگن بۆ مامۆستاکانی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.