
شاندی زانکۆی سەلاحەدین لە فەڕەنسا
شاندی زانکۆی سەلاحەدین بەسەرۆکایەتی پ.د.جەوهەر فتاح سعید لەسەر بنەمای ئیراسمۆس پڵەس سەردانی زانکۆی غوان نۆڕماندی فەڕەنسای کرد.
لەمیانەی سەردانەکە لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی ناوبراو کۆبووەوە.لەکۆبوونوەکەدا بە تیروتەسەلی باسی پەیوەندی ئەکادیمی نێوان هەردوو زانکۆ لەسەر پڕۆگرامی ئیراسمۆس پڵەس کرا وەهەروەها باس لەفراوان کردنی پەیوەندی نێوان هەردوو زانکۆ لە بوارەکانی ئاڵ و گۆڕی مامۆستاو قوتابیان و توێژینەوه و سەرپەرشتیاری هاوبەش تەوەری باسکردنەکان بوو.
هەروەها شاندی زانکۆمان بەیاوەری د.علی دۆڵەمەری نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەڕەنسا لەگەڵ حەوت قوتابی قۆناغی سێهەمی بەشی فەڕەنسی زانکۆمان کەدرێژە بەخوێندنی سیمیستەری یەکەم بۆ ماوەی پێنج مانگ دەدەن لەزانکۆی غوانی نۆڕماندی کۆبوووه بۆ مەبەستی ئاگادار بوون لە پڕۆسەی خوێندنیان وهاوکاری کردنیان بۆ هەر پێداویستییەک بە هاوکاری کردنیان لەزانکۆی غوان نۆڕماندی.