
د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین لەگەڵ شاندی زانکۆکانى هەرێمى کوردستان لەزانکۆى کاسۆلێکى بەلجیکا
بە ئامادە بوونى دلاوەر ئاژگەیى نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە یەکێتى ئەوروپا ، نوێنەرانى زانکۆکانى کوردستان کە پێک هاتوون لە و سەرۆک زانکۆکانى سلێمانى و پۆلى تەکنیکى دهۆک و سەرۆکى سەنتەرى توێژینەوەى ستراتیژى و نوێنەرى وەزارەتى خوێندنى باڵاو نوێنەرى زانکۆکانى پۆلە تەکنیکى هەولێرو سلێمانى و هەڵەبجەوراپەڕین و چەرمۆو گەرمیان ،پرۆگرامى ئیراسموسى یەکێتى ئەوروپا لە زانکۆى کاسۆلیکى بەلجیکى دەستى بە کارەکانى خۆى کردو بۆ ماوەى دوو رۆژ چەندین سیمینار لە لایەن پسپۆرانى زانکۆ وە ئەنجام درا ، بۆ دەست نیشانکردنى ئەو پرۆسە زانستیانەى کە دەینە بنەما بۆ پێشخستنى ئاستى زانستى ئەو زانکۆیانەو بە نێو دەوڵەت کردنیان .هەروەها تاوتوێ کردنى پرۆسەى خوێندنى باڵا لە زانکۆ پیشَکەوتووەکان و ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى .
شایەنى باسە بەرنامەى ئیراسمۆسى یەکێتى ئەوروپا بۆ ماوەى سێ ساڵ بەردەوام دەبێت .