ئەمڕۆ ڕێککەوتی ١٤ـی ١ـی ٢٠٢٦ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە “ محمد عەبدوڵلا” سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیای هەولێر و شاندێکی یاوەری کرد.
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و پیرۆزبایی خۆی و ئەنجوومەنی زانکۆی سەبارەت بە ستافی نوێی هەڵبژاردنی ئەم کۆمەڵەیە دەربڕی و ئامادەیی هەموو هەمانگییەکی نیشاندا.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.