
سەرۆکی زانكۆی سهلاحهدین پێشوازی لەو دوو قوتابییە کرد کە لە ئهمریكا بهشدارییان له پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی گەنجانی سەرکردە (IYLEP) کرد
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱٤ـی ۸ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین " سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە هەریەکە " محمد کمال حسن " قوتابی قۆناغی پێنجەمی کۆلێژی یاسا و " ئایان فوئاد سمعان " قوتابی قۆناغی چوارەمی ئەندازیاری سۆفتوێر کرد
ئەم پرۆگرامە ساڵانە بەهەزاران داواکاری هەیە و ژمارەیەکی کەم وەردەگیرێن و لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سپۆنسەر و سەرپەرشتیی دەکرێت.
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم دیدارە دەربڕی و پیرۆزبایی خۆی و ئەنجوومەنی زانکۆی سەلاحەدین ئاڕاستەکردن و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن
ڕاگهیاندنی زانكۆی سهلاحهدین – ههولێر.